نگار
به چاوی جوان لێم ئەروانی
روشنایی شەوە تارەکەم
چاوی جوانت چون کانی بل
ئەی تاقه گۆل
نگارەکەم
دلم به لێدانەکەی خۆی
به رۆژ و شەو بێداری و خەو
نگار نگار ئه له رزێنێ
بەهارەکەم
کاتێ به بزەی پێکەنین ئەملاوێنی
کاتێ پێم ئه لێی ئاغەکەم
کاتێک دەست ئەخەیته دەستم
وەختێک له شەرم سەر دا دەخەی
له دل خۆما لە گەل خۆم پەیمان دەبەستم
خوێنم له پێناوت بدەم
ئەی تۆ ماشین و هۆتێل و دوکان و باخ و ماله که م
هەناسەکەم
ئەی تاقانه نگارەکەم
دیانت وەکو مرواری
زلفی خاوت وەک زلفی بی
سینه وەک کوتری سپی
وەعدم داوه له سەر پەیمانم ئەوستم
تۆخوا ئەتۆش هاوسەرم به هەر وا که هەیت
عەشقم گەوره تره لەوەی بێته ناو قافیه یا بەیت
له ورودی زرێبارا من ئەو لەک لەکه مل لارەم
دایم تینویه بو جامت
من تا ئەبەد
بۆوم به کۆتری جەلدی بەر درگاکەی مالی بابت
له کرماشان بم یا کۆیه
ئەگەر حەو ئاسمان گەرم
تێمۆ بۆ لات
دلم تا ئەبەد هی تۆیه
خالی ئەنگوستی وەسەتت
خالی گۆنات
دانەن بۆ دلەی بێچارەم
دلم له ناو دەریای عەشقت
مراویه
نەلێی خەمبار عەشقی کەمه شیعری نیه
به خوا عەشقت ئەونه خۆشه
وەکو هەنگوێنێکی به تام
شیرینیەکه ی لالی کردوم
هەناسەکەم
تاقه هاوسەرە خاسه که م
له ناو قولایی پای راست
دله ی شێتم
وه کو رۆخانەی کۆماسی
پلەی سارال یا سەلەسی
وەیلان بووه
دەستەکانت بشارەوه
ئەونه جوانه دەستی خاست
درۆزن ئەخاته راسی
له زرێبارا له ناو ئەو کۆڕه پاکانا
باسی ئەکەن مەل و ماسی
ئەگەر مردم یەک جار وەره سەر قەبرەکەم
به دەنگه ناسک و جوانەکەت
یەک جار پێم بلێ ئاغەکەم
به لام یەواش
با مردوەکان به دەنگه مەسیحایەکەت
نەکا هەلسن
له آذربایجان یا خاش
له پاش مەرگم
شێعرم ئەکەم به نۆکەرت
دوای خۆم نانت بۆ بێنی
دەستەکانت بلاوێنێ
تۆ فرمان بە
دیوانەکەم له بەر پاتا قۆربانی کەم
پل پل ئەیکەم فەرشی ریگەت
هه ر کوێ برۆم تۆ له گەلمای
فرمانرەوای
دله جیگه ت
۲۵ / ۱۱ / ۱۳۹۶ مریوان